نه‌وشيروان مسته‌فا ئيعتراف ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌و هێرشه ميدياييه‌ى كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، كه به زمانێكى زبر و توند كرديانه سه‌ر كه‌سايه‌تى مه‌سعوود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به فه‌رمان و سه‌رپه‌رشتى راسته‌وخۆى نه‌وشيروان مسته‌فا ئه‌نجامدراوه.
رۆژنامه‌ى ئاوێنه‌ى نزيك له بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له ژماره‌ى (533)ى ئه‌مڕۆ 21ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2016دا له ژێر مانشێتى "نه‌وشيروان مسته‌فا ستايشى ميدياى گۆڕان ده‌كات" ئاشكرايكردووه، په‌لاماردانى كه‌سايه‌تى مه‌سعوود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به فه‌رمان و سه‌رپه‌رشتى راسته‌وخۆى نه‌وشيروان مسته‌فا بووه.
رۆژنامه‌كه نووسيويه‌تى: "نه‌وشیروان مسته‌فا دوای ئه‌وه‌ی فه‌رمانی دا بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر ئه‌وپه‌ڕی توند بن له‌سه‌ر خودی مه‌سعود بارزانی، ستایشی میدیای گۆڕان ده‌كات و ده‌ڵێت مه‌سجه‌كه‌ی KNN گه‌یشت به پارتی".
له درێژه‌ى هه‌واڵه‌كه‌يدا ئاوێنه ئه‌وه‌شى باسكردووه، نه‌وشیروان مسته‌فا له‌كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێیدا له‌گه‌ڵ میدیاكارانی یه‌كێتی، ستایشی میدیای گۆڕانی كردووه كه بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر كه‌ناڵی KNN زمانێكی توند‌و زبری به‌رامبه‌ر به‌مه‌سعود بارزانی به‌كارهێنا.
به‌پێی زانیارییه‌كانی ئه‌و رۆژنامه‌يه، نه‌وشیروان مسته‌فا له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پشتیوانی و ده‌ستخۆشی له‌كه‌ناڵی KNN كردووه و به‌میدیاكارانی یه‌كێتی وتوه "ئه‌گه‌ر په‌لاماری مام جه‌لال و هێرۆخانیان بدایه و به‌خائین و پیاوكوژ ناویان ببردنایه، ئێوه قبوڵتان ده‌كرد یان هه‌مان شتتان ده‌كرد كه ئێمه كردمان؟ ئایا په‌لاماری سه‌ركرده‌ی سیاسی هه‌ر لایه‌نێكیان بدایه ئه‌و لایه‌نه له‌سه‌ری نه‌ده‌هاته وه‌ڵام؟"
له ماوه‌ى 24 كاتژمێردا، ميدياى گۆڕان كه‌سايه‌تى مێژوويى و سياسى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانيان كرده ئامانج و به زمانێكى توند هێرشى كرده سه‌رى.
له به‌رامبه‌ردا رايگشتى كوردستان و لايه‌نه سياسييه‌كان داوايان كرد ميدياى گۆڕان پابه‌ندى بنه‌ماكانى كارى ميديايى بێت و ئه‌و شاڵاوه بۆ سه‌ر كه‌سايه‌تى بارزانى رابگرێت كه له ئێستادا ته‌نيا سه‌ركرده‌ى سياسى و مه‌يدانييه توانيويه‌تى له رووى سه‌ربازى و سياسييه‌وه سه‌ركردايه‌تى شه‌ڕى داعش بكات و پشتيوانى نێوده‌وڵه‌تى بۆ پرسى كورد به‌ده‌ستبهێنێت و له ئاستى كۆمه‌ڵايه‌تيشدا بووه‌ته هه‌وێنى پاراستنى ئاسايشى كۆمه‌ڵايه‌تى خه‌ڵك و پێكهاته ئاينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى كوردستان.
له وه‌ڵامى په‌لاماره‌كانى ميدياى گۆڕان، كه وه‌ك رۆژنامه‌ى ئاوێنه ئاشكرايكردووه به سه‌رپه‌رشتى و فه‌رمانى نه‌وشيروان مسته‌فا بووه، بارزانى په‌يامێكى بڵاو كرده‌وه و تێيدا داوايكرد، كه‌س به‌رگرى لێ نه‌كات و دانه‌به‌زێته ئه‌و ئاسته نزمه‌ى زمانى ميدياى گۆڕان.
له مێژووى جووڵانه‌وه‌ى سياسى كورددا نه‌وشيروان مسته‌فا به يه‌كێك له‌و كه‌سايه‌تييانه هه‌ژمار ده‌كرێت كه له رێگه‌ى گێڕانه‌وه‌ى بيره‌وه‌رييه‌كانى ژيانى ئه‌ده‌بياتێكى توند و گاڵته‌ئامێزى دژ به كه‌سايه‌تييه سياسييه‌كانى كورد و رابه‌رايه‌تى شۆڕشى ئه‌يلوولى داهێناوه.
پێشتريش له سه‌روبه‌ندى بانگه‌شه‌كانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى گشتييدا له هه‌رێمى كوردستان ميدياى ئه‌و حزبه به سه‌رپه‌رشتيى راسته‌وخۆى نه‌وشيروان مسته‌فا هه‌ڵمه‌تێكى فراوانيان بۆهێرشكردنه سه‌ر كه‌سايه‌تى جه‌لال تاڵه‌بانى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان ئه‌نجامدا و خودى نه‌وشيروان مسته‌فاش دواى 40 ساڵ له هاوڕێيه‌تى زنجيره وتارێكى له توێى كتێبێكدا له دژى تاڵه‌بانى به چاپ گه‌ياند به ناوى "له نێوان من و مام جه‌لالدا".