"به‌غدا له پاراستنی خاك، ئاسمان و گیانی هاووڵاتیان به‌رپرسه"
K24 – هه‌ولێر:
لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی سه‌ر شاری هه‌ولێر ده‌كات و رایگه‌یاند، حكومه‌تی عێراق له پاراستنی خاك، ئاسمان و گیانی هاووڵاتیان به‌رپرسه.
لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر شاری هه‌ولێر ده‌كه‌ین، كه له رێگه‌ی درۆنێكی بۆمبڕێژكراو مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئاسایش و ژیانی هاووڵاتیان دروستبوو.
هه‌روه‌ها لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، شاری هه‌ولێر بووه‌ته شاری ئاشتی، ئاسایش، پێكه‌وه ژیان، ئاوه‌دانی و هه‌ڵسانه‌وه.
جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، هه‌موو شێوازێكی دووژمنكارانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، پێویسته حكومه‌تی عێراق خاك، ئاسمان و هاووڵاتیانی بپارێزێت.
روونیشیكرده‌وه، پێویسته هێزه‌كانی به‌رگری ئاسمانی عێراق به‌رپرسیارێتی ئه‌وه هه‌ڵبگرن كه سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌كان بناسنه‌وه.
دوێنێ شه‌و دژه تیرۆری كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، درۆنێكی بۆمبڕێژكراو شوێنێكی مه‌ده‌نی له سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر پیرمام كرده ئامانج.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، په‌لاماره‌كه كاتژمێر (09:35) خوله‌ك بوو و 3 هاووڵاتی به سووكی بریندار بوون.