حاكم زاملی: ئه‌گه‌ر توركیا و ئێران ئاو به‌رنه‌ده‌نه‌وه بایكۆتی كاڵاكانیان ده‌كه‌ین
K24- هه‌ولێر:
له هێرشێكی كه‌موێنه‌دا، حاكم زاملی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڕه‌شه له توركیا و ئێران ده‌كات، ئه‌گه‌ر له ئاوگرتنه‌وه به‌رده‌وام بن، له 20 ملیار دۆلاری بازرگانی نێوانیان بێبه‌شیان ده‌كه‌ن.
حاكم زاملی، سه‌ركرده‌ی دیاری ره‌وتی سه‌در، كه موقته‌دا سه‌در رێبه‌رایه‌تی ده‌كات رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر توركیا و ئێران له‌سه‌ر ئاوگرتنه‌وه به‌رده‌وام بن، بایكۆتی كاڵاكانیان ده‌كه‌ین.
ئه‌م به‌رپرسه‌ی عێراق روونیكرده‌وه، توركیا به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا 80 و ئێران له‌سه‌دا سه‌د ئاویان له‌سه‌ر عێراق گرتووه‌ته‌وه، له‌حاڵی به‌رده‌وام بوون بایكۆتی كه‌ره‌سته و كاڵای ئه‌م دوو وڵاته راده‌گه‌یه‌ندرێت.
هه‌ردوو دراوسێكه‌ی عێراق (ئێران و توركیا) له ئاوگرتنه‌وه له‌سه‌ر به‌غدا به‌رده‌وامن، له‌به‌رامبه‌ردا ساڵانه 20 ملیار دۆلار قه‌باره‌ی بازرگانییه له نێوانیاندا.
زاملی له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، له داهاتوودا كاڵاكانی توركیا و ئێران بایكۆت ده‌كرێت، چونكه خه‌ریكه دیجله و فورات به ته‌واوه‌تی وشك ده‌بێت و كاره‌سات له عێراق دروست ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق به‌رده‌وام داوای له تاران و ئه‌نقه‌ره كردووه ئاو بۆ سه‌ر عێراق به‌ربده‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ببێت.
به گوێره‌ی ئامارێك رێژه‌ی دانیشتوانی عێراق 40 ملیۆن كه‌سه، له‌به‌رامبه‌ردا هاووڵاتیانی 71 ملیار مه‌تر دووجار ئاو به‌كار ده‌هێنن، بۆ ساڵی 2035 ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌م وڵاته ده‌گاته 50 ملیۆن كه‌س و ئاستی ئاویش به‌رده‌وام له‌كه‌مبوونه‌وه‌یه.