كانی ماسێ.. په‌كه‌كه به "ئاڕ پی جی" هێرشی كرده سه‌ر خاڵێكی پێشمه‌رگه
K24- دهۆك:
له ده‌وروبه‌ری ناحیه‌ی كانی ماسێ له سنووری قه‌زای ئامێدیی سه‌ر به پارێزگای دهۆك، چه‌كدارانی په‌كه‌كه به چه‌كی "ئاڕ پی جی" هێرشی سه‌ر خاڵێكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان كرد.
سه‌رچاوه‌یه‌ك كه نه‌یویست ئاماژه به ناوی بكرێت، به كوردستان24ی راگه‌یاند، كاتژمێر 4:50 خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چه‌كدارنی په‌كه‌كه هێرشێ سه‌ر خاڵێكی پێشمه‌رگه‌یان كرد.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هێرشه‌كه له چیای "گامنێركی" بووه و له‌ڕێگه‌ی چه‌كی "ئاڕ پی جی" ئه‌نجامدرا، به‌ڵام وه‌ك دووپاتیكرده‌وه، "سوپاس بۆ خودا هیچ زیانێكی به‌دواوه نه‌بوو".
ماوه‌یه‌كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر خاڵه‌كانی پێشمه‌رگه و شوێنه‌كانی نیشته‌جێبوونی گوندنشینانی ئه‌و ناوچانه چڕكردووه‌ته‌وه، تا ئێستا چه‌ندین هاووڵاتی سڤیل بوونه‌ته قوربانی و ژماره‌یه‌كی زۆری گوند و ئاواییه‌كانیش به‌و هۆیه‌وه چۆڵكراون، دوایین هێرشیش به‌ر له زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك بوو، كاتێك سه‌یرانێكی گوندنشینان له سنووری ناحیه‌ی بامه‌ڕنێ كرایه ئامانج و به‌و هۆیه‌وه دوو منداڵ گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه، به‌هۆی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان په‌كه‌كه و سوپای توركیا له‌و ناوچانه، تا ئێستا ده‌یان گوند چۆڵكراون و جگه له زیانی گیانیش، زه‌ره‌ر و زیانێكی زۆری ماددی به‌ر ره‌ز و باخی هاووڵاتییان گه‌یشتووه.
H.B