ئه‌مه‌ریكا: هه‌رێمی كوردستان و عێراق شوێنی هێرشی هه‌ڕه‌مه‌كی نین

"ئەو هێرشانە دەسەڵاتی دەوڵەت کەمدەکەنەوە"
ئاڵای ئه‌مه‌ریكا
ئاڵای ئه‌مه‌ریكا

K24 – هه‌ولێر:

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا  هێرشه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی سه‌ر هه‌ولێر ئیدانه‌ ده‌كات و رایگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان و عێراق شوێنی هێرشی هه‌ڕه‌مه‌كی نین.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق له‌ چوارچێوه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، واشنتن ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی دوێنێ شه‌وی سه‌ر هه‌ولێر ده‌كات، كه‌ بووه‌ هۆی برینداربوونی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی.

هه‌روه‌ها باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌ به‌غدا جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، عێراق و هه‌رێمی كوردستان شوێنی هێرشی هه‌ره‌مه‌كی نین، واشنتن پابه‌ندی كاركردنی به‌رده‌وامه‌ له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانی.

باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا روونیشیكرده‌وه‌، "ئەو هێرشانە دەسەڵاتی دەوڵەت کەمدەکەنەوە و هەڕەشەیە لەسەر سەلامەتی و ئاسایشی گەلی عێراق."

واشنتن روونیشیكرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان بۆ سه‌قامگیری و ئاسایش و دیموكراتی له‌كاركردن به‌رده‌وام ده‌بین.