به‌شار ئه‌سه‌د: هەندێ لایەنی کورد وەکو بەکرێگیراو کاردەکەن

K24- هه‌ولێر:
به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا رایگه‌یاند، كێشه‌ی كورد له سووریا كێشه‌یه‌كی جیاوازه و هه‌ندێك لایه‌نی كوردستان وه‌ك به‌كرێگیراو كارده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌شێكیشیان هه‌ن، كه‌سانی نیشتمانین.
ئه‌م گوتانه‌ی ئه‌سه‌د له میانه‌ی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی "روسیا الیوم" هاتوون و گوتی: كورد به درێژایی مێژوو له سووریا ژیاون، به‌ڵام هه‌ندێكیان وه‌ك به‌كرێگیراو كارده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ندێك لایه‌نی كوردی به فه‌رمانی ئه‌مه‌ریكا له دژی سووریا كارده‌كه‌ن، پڕۆژه‌كانیان بۆ دابه‌شكردنی سووریا‌ن، به‌ڵام هه‌رگیز رێگه به دابه‌شبوونی وڵاته‌كه‌مان ناده‌ین.
جه‌ختیشیكرده‌وه، له هه‌مان كاتدا هه‌ندێك لایه‌نی كوردی هه‌ن، كه‌سانی نیشتمانین و وه‌ك دووپاتیكرده‌وه، كێشه‌ی گه‌وره‌مان له‌گه‌ڵ بهكرێگیراوهكانه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ ئه‌وانیش گفتوگۆ بكه‌ین.
سه‌رۆكی سووریا گوتی: زۆربه‌ی خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی سووریا له دژی داگیركارین، تا بهكرێگیراوهكانیش مابن، داگیركا‌ر به‌هێزتر ده‌بێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و داگیركاره له وڵاته‌كه‌مان ده‌ربكه‌ین، پێویسته به‌كرێگیراوه‌كان له‌ناوببرێن.
هه‌وره‌ها جه‌ختی كرده‌وه، هه‌موو خاكی سووریا له ده‌ست توركیا و تیرۆرستان رزگا ده‌كه‌ین.
H.B