یونامی زانیاری زیاتر له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان ئاشكرا ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له تویته‌ر ئاشكرای ده‌كات، نەتەوە یەکگرتووەکان بەشداری لە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد کە لەلایەن سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە رێکخرابوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی پێگه‌ی یونامی له تویته‌ر، گفتوگۆکان لەسەر هەڵبژاردنەکان بوون، لەوانە، رۆژی هەڵبژاردن، بازنەی هەڵبژاردن، تۆماری دەنگدەران و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کوردستان.
بە سەرپەرشتی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جێنین هێنس پلاسخارت، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆبوونه‌وه.
له چوارچێوه‌ی به‌لاغی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاتووه، لایه‌نه سیاییه‌كان و دووپاتیان كرده‌وه پاڵپشتیی هه‌نگاوه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی ده‌بن.
