كه‌نه‌دا: هێرشكردنه‌ سه‌ر هه‌ولێر جێی قبووڵكردن نییه‌

"ئه‌نجامده‌رانی ده‌بێت رووبه‌ڕووی یاسا ببنه‌وه‌"
دیمه‌نێكی قه‌ڵای هه‌ولێر ئاڵای له‌سه‌ر ده‌شه‌كێته‌وه‌
دیمه‌نێكی قه‌ڵای هه‌ولێر ئاڵای له‌سه‌ر ده‌شه‌كێته‌وه‌

K24- هه‌ولێر:

له‌باره‌ی په‌لاماری درۆنه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو، نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی كه‌نه‌دا له‌ هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئیدانه‌ی هێرشه‌كه ده‌كه‌ین.

نووسینگه‌ی باڵیۆزخانه‌ی كه‌نه‌دا له‌ هه‌ولێر راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌، ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر هه‌ولێر ده‌كه‌ین و مایه‌ی قبووڵكردن نییه‌.

هه‌روه‌ها له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، به‌مه‌به‌ست بێت یاخوود بێ مه‌به‌ست هێرشكردنه‌ سه‌ر هه‌ولێر جێی قبووڵكردن نییه‌، ئه‌نجامده‌رانی ده‌بێت رووبه‌ڕووی یاسا ببنه‌وه‌.

شه‌وی رابردوو له‌رێگه‌ی درۆنێكه‌وه‌ رێگه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ولێر پیرمام كرایه‌ ئامانج و له‌ ئه‌نجامدا وێڕای برینداربوونی سێ هاووڵاتی، زیانی ماددی زۆریش به‌ ئۆتۆمبیلی هاووڵاتیان گه‌یشت، ئه‌و هێرشه‌ش كاردانه‌وه‌ی توندی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیی به‌دوای خۆیدا هێنا.