سێ جۆر بنه‌تۆی نوێ بۆ جووتیاران دابینده‌كرێت

گه‌نمه‌كان تایبه‌تن‌ و بەرگەى وشەکەساڵى و گەرما دەگرن
بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی هەولێر گه‌نمێكی نوێ به‌ جووتیاران ده‌دات
بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی هەولێر گه‌نمێكی نوێ به‌ جووتیاران ده‌دات

K24 - هه‌ولێر:

بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی هەولێر رایگه‌یاند، سێ جۆر گەنمى نوێ بۆ جووتیاران دابینکراوه‌، کە بەرگەى وشەکەساڵى و گەرما دەگرن.

توێژینەوەی کشتوکاڵی هەولێر ئاشكرای كرد، هەر لەسەرەتای کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پلانی جیاوازیان هەبووە، لە چوارچێوەی دابینکردنی بەرهەمی ناوخۆ لە بەشی بەروبوومی رووەکی چەند ساڵێکە خەریکی دروستکردنی تەرزی نوێن، بە شێوەیەک بگونجێت لەگەڵ کەشوهەوای ناوچەکە و وشکەساڵی.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، لەکاتی وشکەساڵیدا توانیویانە 3 جۆر گەنمی نوێ دابین بکەن و  ئێستا لە قۆناغی زیاد کردنن، بۆ ساڵی داهاتووش دەکەوێتە دەستی جووتیارەکان و دەتوانن سوودی لێ وەربگرن.

بەڕێوەبەرایەتی توێژینەوەی کشتوکاڵی هەولێر روونیكرده‌وه‌، گەنمە نوێکە توانایەکی زۆر باشی هەیە و بەرگری وشکەساڵی و ئافاتە کشتوکاڵییەکان دەگرێت، هەروەها جگە لەوەش  هەردوو رێکخراوی نێودەوڵەتی (سمید - ئیکاردا) ساڵانە داوای سێتاتی بەروبوومی دانەوێڵە هاوکاریان دەکەن.

ساڵانە بەپێی کار و پلانی وەزارەتی کشتوکاڵ، نزیکەی 40 بۆ 50 توێژینەوە ئەنجام دەدەرێت و ئەنجامی تویژینەوەکان بە راپۆرتێک بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ دەخرێتەڕوو.