سکتێری گشتی ناتۆ سەردانی سوید دەکات

بابەتی ئەندامێتیی سوید و فینلاند لە هاوپەیمانێتی ناتۆ تاووتوێ دەکەن
ئاڵای سوید و فنله‌ندا و ناتۆ
ئاڵای سوید و فنله‌ندا و ناتۆ

K24 - هەولێر:

پەیامنێری کوردستان٢٤ لە ستۆکهۆلم، ئاوارە هەورامی رایگەیاند، سکتێری گشتی ناتۆ، یێنیس ستۆڵتێنبێری سەردانی سوید دەکات و لەلایەن سەرۆک وەزیرانی سوید، ماگدەلێنا ئاندێرشۆن پێشوازی لێدەکرێت.

رۆژی دووشەممە 13ـی مانگی حوزەیرانی 2022، سەرۆک وەزیرانی سوید ماگدەلێنا ئاندێرشۆن پێشوازی لە سکتێری گشتی ناتۆ، یێنیس ستۆڵتێنبێری دەکات.  

لە کۆبوونەوەکەدا، بابەتی ئەندامێتیی سوید و فینلاند لە هاوپەیمانێتی ناتۆ، هێرشی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا هەروەها باروودۆخی سیاسیی ناوچەکە تاووتوێ دەکەن.