چاره‌نووسى ژماره‌يه‌ك په‌نابه‌رى كورد ديار نييه
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی كۆچی به‌شێك له هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌و ئه‌وروپا تاكوو ئێستا جگه له خنكانی چه‌ندین هاووڵاتی له نێو ده‌ریای ئیجه‌ی توركیادا، چاره‌نووسی چه‌ندین هاووڵاتیش نادیاره و بێسه‌روشوێنن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بنه‌ماڵه‌ى بەشێك لەو هاووڵاتیانه بێ ئومێد نەبوونە و ھێشتا چاوەڕێن سۆراخێكی كەسه‌كانیان بزانن.
لە سلێمانیش یادی ئەو پەناخوازانە كرایەوە كە لە دەریادا خنكاون و تەرمەكانیان گەڕێندراونه‌تەوە هه‌رێمی كوردستان.
لای خۆیه‌وه سه‌رپه‌رشتیاری گشتی فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران له‌و شاره گله‌یی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و به كه‌مته‌رخه‌م ناوی ده‌بات له هێنانه‌وه‌ی ته‌رمی قوربانیان.