بزوتنه‌وه‌ى ئيسلامى خۆى بۆ كۆنگره‌ ئاماده‌ ده‌كات

بزووتنەوەى ئیسلامى بەهۆى ئه‌م قەیرانه‌ داراییه‌ی هه‌رێمی‌ کوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌، ماوە ساڵێكە واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی دواخستووە.
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/4346fe04-32d4-4880-98d4-62a71e863621/bzwwtnewe.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

بزووتنەوەى ئیسلامى بەهۆى ئه‌م قەیرانه‌ داراییه‌ی هه‌رێمی‌ کوردستانی گرتووه‌ته‌وه‌، ماوە ساڵێكە واده‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌ی دواخستووە.

دواجار ئەو حزبە خۆى بۆ یازدەمین کۆنگرە ئامادە كردووه‌ و بڕیارە ئەمجارەیان لە پارێزگاى سلێمانى و لە 10ى ته‌مموزدا كۆنگره‌ی خۆی به‌ڕێوه‌ببات، كه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ عیرفان عبد العزیز و کامیل حاجى عەلى خۆیان بۆ پۆستى رابه‌رى   بزووتنەوەی ئیسلامی کاندید كردووە.

بزووتنەوەى ئیسلامى  بۆ یه‌كه‌مجار لەساڵى  16/5/1987 لە ئۆردوگاى  سه‌ریاس  لە سەردەستى عوسمان عه‌بدولعه‌زیز لە ئێران راگەیاندرا، چاوەڕوانیش دەکرێت  لە پرۆژەکانى  یازده‌هه‌مین كۆنگره‌ی بزووتنه‌وه‌ی جارێکیتر هه‌وڵی هاوپەیمانى   نێوان  هەرسێ حزبە ئیسلامییەکانى کوردستان  بخرێته‌وه‌ به‌ر باس.