بایدن: زیلێنسکی لەئاست هۆشدارییەکانمان خۆی کەڕ کردبوو

سەرۆکی ئەمەریکا رەخنە لە زیلێنسکی دەگرێت
ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی و جۆو بایدن
ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی و جۆو بایدن

K24 - هەولێر:

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا رەخنەی لە ڤۆڵۆدیمێر زیلینسکی گرت و گوتی: "نەیدەویست گوێ لە هۆشداریەکانمان بگرێت".

سەرۆکی ئەمەریکا لە میانی ئاهەنگێکدا لە لۆس ئەنجلوس تایبەت بە کۆکردنەوەی پارە بۆ حزبی دیموکراتەکان سەبارەت بە هاوتا ئۆکرانیاکەی گوتی: "پێش دەستپێکردنی هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر وڵاتەکەی، نەیدەویست گوێ لە هۆشدارییەکانی ئەمەریکا بگرێت".

ناوبراو گوتیشی: "زۆر کەس پێیان وابوو کە من زیادەڕۆیی دەکەم کاتێک باسی مەترسیەکانی هێرشی رووسی بۆ سەر ئۆکرانیا دەکرد".

جۆو بایدن لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوە کرد، "پوتن لە رێگادابوو تا سنوور ببڕێت، هیچ گومانێکیش لەوەدا نەبوو، بەڵام زیلێنسکی نەیدەویست ئەوە ببیستێ".