پۆگبا له دوایین خوله‌ك یانه‌یه‌كی نوێی هه‌ڵبژارد
پۆڵ پۆگبا له دوایین ساته‌كان له گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی یوڤێنتۆس په‌شێمان بووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕوانی چاره‌نووسی زینه‌دین زێدان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به یانه‌ی پاریس سانجێرمان بكات.
پێگه‌ی سه‌نی به‌ریتانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی یوڤێنتۆس به‌شێوه‌یه‌كی زاره‌كی له‌گه‌ڵ پۆگبا گه‌یشتبووه رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه یانه‌ی یوڤی، به‌ڵام دوای ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندیكردنی زینه‌دین زیدان به یانه‌ی پاریس سانجێرمان، پۆگبا له بیرۆكه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ یوڤی پاشگه‌ز بووه‌ته‌وه و ده‌یه‌وێت له یانه‌ی پاریس له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی زینه‌دین زیدان یاری بكات.
پۆڵ بۆگبای ته‌مه‌ن 29 ساڵ، له هاوینی ئه‌مساڵ گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد كۆتایی هات و به فه‌رمی ریزه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌ی جێهێشت و ئێستا بێ یانه‌یه.
پێگه‌ی RMC SPORTـی فه‌رنسا هێمای بۆ ئه‌وه كردووه پۆگبا پێشتر حه‌زی ده‌كرد په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ریال مه‌درید بكات، به‌ڵام ریال مه‌درید له جیاتی پۆگبا له‌گه‌ڵ چوامینی ناوه‌راستكاری یانه‌ی مۆناكۆ گه‌یشتووه‌ته رێككه‌وتن و پۆگبا له پلانه‌كانی ریال مه‌درید چووه‌ته ده‌ره‌وه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پۆڵ پۆگبا خواستێكی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی زینه‌دین زیدان یاری بكات، له ئێستادا پۆگبا چاوه‌ڕێی چاره‌نووسی زینه‌دین زیدان ده‌كات كه ئێستا له‌گه‌ڵ خاوه‌نه‌كانی قه‌ته‌ر له گفتووگۆدایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی پاریس سانجێرمان وه‌ربگرێت و خه‌ونی بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگ بۆ یانه‌كه بهێنێته دی.
پۆڵ پۆگبای ناوه‌راستكاری فه‌ره‌نسی وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ مان یونایتد له سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كان به‌شداریی له 27 یاری كرد، 9 ئاسیست و ته‌نیا یه‌ك گۆڵی هه‌بوو.