شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بەرەو ئەمەریکا بەڕێکەوت

بەشداری دەکەن لە تەواوی پرۆگرامەکانی رێکخراوی نێسا
وەزارەتی پێشمەرگە - ھەولێر
وەزارەتی پێشمەرگە - ھەولێر

K24 – هەولێر

شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بەرەو ئەمەریکا بەڕێکەوت، بریارە بەشداری پڕۆگرامەکانی رێکخراوی نێسا بکەن و زنجیرەیەک دیدار و چاوپێکەونیشیان لە واشنتن هەبێت.

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەمڕۆ 11ی حوزەیرانی 2022، شاندێکی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ بەشداری کردن لە زنجیرەیەک دیدار و سیمیناری رێکخراوی نێسای ئەمەریکی، بەرەو واشنتن بەرێکەوت.

روونکراوەتەوە، شاندی وەزارەتی پێشمەرگە، لەم ماوەیەی، کە لە واشنتن دەمێننەوە چەندین دیدار و چاوپێکەوتن ئەنجام دەدەن، هەروەها بەشداری دەکەن لە تەواوی پرۆگرامەکانی رێکخراوی نێسا، کە تایبەتە بە لێکۆڵینەوە ستراتیژیەکان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، بەتایبەتیش رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

رێکخراوی نێسا، ساڵانە کۆنفڕانس و دیدار و سیمیناری تایبەت بەم بوارە ئەنجام دەدات، ئەفسەرانی پلە باڵا لە زۆربەی وڵاتانی هاوپەیمان بانگهێشتی کۆنفڕانسەکان دەکات.

شاندی وەزارەتی پێشمەرگە
شاندی وەزارەتی پێشمەرگە