دەستەی گەشتوگوزار پلانێکی هەشت ساڵەی داڕشتووە

دەستەی گەشتوگوزار پلانی هەیە ساڵانە پێشوازی لە 20 ملیۆن گەشتیار بکات
هاوینه‌هه‌واری سیپه‌ له‌ ئاكرێ.. ئه‌رشیڤ
هاوینه‌هه‌واری سیپه‌ له‌ ئاكرێ.. ئه‌رشیڤ

K24 - هه‌ولێر:

ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم رایگەیاند، لە دەستەکەیان پلانێکی درێژخایەنی هەشت ساڵی و پلانێکی مامناوەندیان داڕشتووە، کە ئامانجیانە لە رێگەیەوە پێشوازی لە 20 ملیۆن گەشتیار لە ساڵێکدا بکەن.

سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد، لە چوار مانگی ئەمساڵدا پێشوازیان لە 2 ملیۆن گەشتیار کردووە، پێشبینی دەکەن تا کۆتایی ئەمساڵ ئەو ژمارەیە بگاتە 6 ملیۆن گەشتیار.

ئاماژەی بەوەشدا، لە دوو ساڵی ئایندە کار لەسەر ژێرخانی ئابووری دەکەن، بۆیە لە سەرەتای دوو ساڵی داهاتوو تەواوی ژێرخانی گەشتیاری نوێدەکەنەوە، هەروەها نرخەکانی باج و روسوماتی گەشتیار لە تەواوی پارێزگاکانی هەرێم رێکدەخەینەوە بەتایبەتی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.