فینلەندا دیوارێک لە نێوان سنووری خۆی و رووسیا  دروستدەکات

"دروستکردنی ئەم دیوارە جگە لە رێگریکردنە لە هێرش بۆ سەر فینلەندا، لە رووی ئاسایشیشەوە گەرەنتییە"
دیمه‌نێكی سوپای فینله‌ندا
دیمه‌نێكی سوپای فینله‌ندا

کوردستان24 ـ ستۆکهۆلم:

حکومەتی فینلەندا ئه‌مڕۆ (شه‌ممه‌ 11ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022) رایگەیاند، دیوارێکی پتەو بۆ جیاکردنەوەی سنووری خۆی لە رووسیا دروستدەکات.

ئەم بڕیارەی فینلەندا بۆ رێگه‌گرتن لە هەر شێوە هێرشێکی رووسیایە، کە  ساڵی رابردوو لە سنوورەکانی نێوان بێلارووس و پۆلەندا روویدا، کاتێک رووسیا کەڵکی لەو پەنابەرانە وەرگرت کە لەو سنوورانەدا بوون.

فینلەندا زیاتر لە 1300 کیلۆمه‌تر سنووری هاوبەشی لەگەڵ رووسیادا هەیە، ئێستا تەنیا لە رێگای تەلبەندی دڕکاوی سنوورەکان جیا کراونەتەوە، بۆیە حکومەتی فینلەندا رایگەیاندووە، ئەم تەلبەندەی ئێستا  تەنها رێگری لە ئاژەڵەکان دەکات، بۆیە بریارە دیوار بەدرێژایی ئەو سنوورە دروستبکرێت. 

وەزیری ناوخۆی حکوومەتی فینلاند کریستا میکۆنێن ئاماژەی بەوەش کردووە، دروستکردنی ئەم دیوارە جگە لە رێگریکردنە لە هێرش بۆ سەر فینلەندا، لە رووی ئاسایشەوە گەرەنتییە.