یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ڵێنێك به ئۆكرانیا ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ كیێڤی پایته‌ختی ئۆكرانیا به‌ڵێنیدا، هه‌فته‌ی داهاتوو بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌ی داواكاری ئۆكرانیا له یه‌كێتییه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.
دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڤۆندێرلاین گوتی: ده‌مانه‌وێت هاوكاری ئۆكرانیا بكه‌ین له رێچكه ئه‌وروپییه‌كه‌ی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "گفتوگۆكانی ئه‌مڕۆمان رێگه‌خۆشكه‌رن بۆ ئه‌وه‌ی تا كۆتایی هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانمان ته‌واو بكه‌ین"، جه‌ختیشیكرده‌وه، "ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكرانیا كاری زۆریان له پێناو ئه‌ندامبوونی وڵاته‌كه‌یان له یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه، به‌ڵام هێشتا زۆر شتی دیكه‌ش ماوه كه بیكه‌ن، به‌تایبه‌ت له‌ڕووی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه".
بڕیاره ڤۆندێرلاین له‌و سه‌ردانه‌یدا كه له ده‌ستپێكی شه‌ڕه‌وه دووه‌م سه‌ردانییه‌تی بۆ كیێڤ، له‌گه‌ڵ دینیس شمیغال، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆكرانیا كۆببێته‌وه، پێشتریش له 8ی نیسان/ ئه‌پریلی رابردوو سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كردبوو.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا سه‌رۆكی كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، پێشنیازی كاری هاوبه‌ش و پێویست بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه و ئه‌و پێشكه‌وتنه ده‌خه‌ینه‌ڕوو، كه ئۆكرانیا به‌ره‌و ئه‌وروپا گرتوویه‌ته به‌ر.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئۆكرانیا داوایان له یه‌كێتی ئه‌وروپا كردووه، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر كاندیدبوونی وڵاته‌كه‌یان له یه‌كێتییه‌كه بده‌ن و چاوه‌ڕێش ده‌كرێت، دوای تاووتوێكردنی ئه‌و داواكارییه‌ی كیێڤ له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌وروپا، له لووتكه‌ی یه‌كێتییه‌كه‌دا كه بڕیاره 23 و 24ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه‌بچێت، بڕیاری كۆتایی له‌باره‌ی ئه‌و داواكارییه‌ی ئۆكرانیا بدرێت.
H.B