سلێمانی.. له‌ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردوو 50 منداڵ به‌هۆی سكچوون و رشانه‌وه داخڵكراون

K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئاشكرای ده‌كات، تەنیا لەماوەی 12 کاتژمێری رابردوو 50 منداڵ بەهۆی سکچوون و رشانەوە لە نەخۆشخانە داخڵکراون.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی گشتی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكیان بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، لەگەڵ هاتنی ئەم شەپۆلەی گەرما و گۆڕانکاری کەش و هەوا لە ماوەی 12 كاتژمێری رابردوو، لەکاتژمێر 08:00ـی به‌یانی تاوه‌كو 08:00ـی ئێواره لەبەشی فریاکەوتنی خێرای نەخۆشخانەی (دكتۆر جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێرکاری)، لە میانی داخڵكردنی 70 منداڵی نه‌خۆش 50ـیان بەهۆکاری سکچوون و رشانەوە داخڵکراون.