له چێشتخانه‌یه‌ك ژماره‌یه‌ك پیاو له ژنان ده‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له چین، كه ژماره‌یه‌ك پیاو له چه‌ند ژنێك ده‌ده‌ن، كاردانه‌وه‌ی درووستكرد و ده‌سه‌ڵاتدارانی ناچاركرد، به‌په‌له تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیربكه‌ن.
رووداوه‌كه له چێشتخانه‌یه‌كی شاری تانگشان له باكووری رۆژهه‌ڵاتی چین روویداوه، له كامیرای چاودێرییه‌وه ده‌ستدرێژییه‌كه تۆماركراوه، گرته‌ی ڤیدیۆییه‌كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ویبۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌تای رووداوه‌كه به‌وه ده‌ستیپێكرد، كاتێك پیاوێك ده‌چێته لای چه‌ند ژنێك، كه له‌سه‌ر مێزی خواردن له‌یه‌ك كۆبوونه‌ته‌وه، پیاوه‌كه ده‌ست له‌سه‌ر شانی یه‌كێك له ژنه‌كان داده‌نێت، ژنه‌كه ده‌ستی لاده‌بات، پیاوه‌كه‌ش لێی ده‌دات و كاردانه‌وه‌ی زیاتر درووست ده‌بێت و شه‌ڕه‌كه گه‌وره‌تر بووه.
له گرته ڤیدیۆییه‌كه ده‌ركه‌وتووه، ژماره‌یه‌ك پیاوه له چه‌ند ژنێك ده‌ده‌ن، ته‌نانه‌ت پیاوه‌كان ده‌ست له‌و ژنانه‌ش ناپارێزن، كه ناوبژیوانییان ده‌كه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ژنه‌كان له‌ژێر ده‌ستی پیاوه‌كان ده‌ربهێنن، بێبه‌زه‌ییانه له ژنه‌كان ده‌ده‌ن و به قژ راكێشان ده‌یانبه‌نه ده‌ره‌وه‌ی چێشتخانه‌كه.
به گوێره‌ی لێدوانی پۆلیسی شاره‌كه، 2 ژن له رووداوه‌كه بریندار بوون، به‌ڵام برینه‌كه‌یان مه‌ترسیدار نییه و له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر رووداوه‌كه كردووه و 7 پیاویان ده‌ستگیركردووه.