یەكەم کاروانی حاجیانی عێراق لە بەغداوە بەرەو مەدینە بەڕێدەکەون

گەشتی وشکانیش لە رێگەی دەروازەی عەرعه‌رەوە دەستپێدەکات
مه‌ككه‌ی پیرۆز
مه‌ككه‌ی پیرۆز

K24 - هه‌ولێر:

سێشەممەی داهاتوو یەكەم کاروانی حاجیانی عێراق لە بەغداوە بەرەو مەدینە بەڕێدەکەون.

دەستەی حەج و عەمرەی عێراق، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشكرای كرد، سێشەممەی ئەم ھەفتەیە یەكەم کاروانی حاجیانی عێراق بۆ ئەمساڵ لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بەرەو شاری مەدینە لە سعودیە بەڕێدەکەون.  

لە راگەیەندراوەكەدا ھاتووە: گەشتی ئاسمانی حاجیانی عێراق و ھەرێمی كوردستان لە رێگەی فڕۆکەخانەکانی بەغدا، نەجەف، بەسرە، هەولێر و سلێمانی دەبێت و لە هەفتەیەکدا سەرجەم گەشتەکانی حاجیان ئەنجام دەدرێن.  

ئاماژە بەوەشدراوە، گەشتی وشکانیش لە رێگەی دەروازەی عەرعه‌رەوە لە شەممەی داھاتوو 18ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات و لە شەش رۆژدا ئەویش تەواو دەبێت.