سەرۆکی فەرەنسا و راوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا سەردانی کیێڤ دەکەن
K24 - هه‌ولێر:
كۆتایی ئه‌م مانگه سەرۆکی فەرەنسا و راوێژکاری ئەڵمانیا و سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا سەردانی کیێڤ دەکەن و بەر لە دەستپێکردنی لووتکەی پیشەسازی گروپی حەوت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكرانیا كۆده‌بنه‌وه.
رۆژنامەی بیڵد ئیم سونتاج بڵاویکردووه‌تەوە، بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە، هەریەک لە ئۆلاف شۆڵز، راوێژکاری ئەڵمانیا و ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و ماریۆ دراگی، سەرۆک وەزیرانی ئیتاڵیا بە سەردانێکی فەرمی بچنە کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا بەر لە دەستپێکردنی لوتکەی پیشەسازی گرووپی حەوت.
رۆژنامەکە هەواڵەکەی لە دوو سەرچاوەی حکومی فەرەنسی و ئۆکرانی وەرگرتووە.
دوێنێش ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، سەرۆکی كۆمیسیۆنی ئەوروپا سەردانی کیێڤی کرد و لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا لەبارەی دوایین پێشهاتەکان کۆبووەوە، له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا به‌ڵێنیدا، هه‌فته‌ی داهاتوو بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه له‌باره‌ی داواكاری ئۆكرانیا له یه‌كێتییه‌كه‌یان ده‌ده‌ن.