گرافیک.. هەڵبژاردنی پەرلەمانی فەرەنسا

48 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە
6 هەزار کاندید هەن بۆ بەدەسهێنانی 557 کورسی رکابەری دەکەن
6 هەزار کاندید هەن بۆ بەدەسهێنانی 557 کورسی رکابەری دەکەن

K24 – هەولێر

ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی خولی 17مین پەرلەمانی فەرەنسا بەڕێوەدەچێت.

پێنج ساڵ جارێک هەڵبژاردن لە فەرەنسا بەڕێوەدەچێت، دوایین هەڵبژاردنی ساڵی 2017 کرا، ئەوانەی زۆرترین کورسی پەرلەمانی بە دەستدەهێنن حکومەت بەڕێوەدەبەن و سەرۆک وەزیرانیش لەنێو ئەوان دیار دەکرێت.

میکانیزمی هەڵبژاردن لە فەرەنسا بە دوو گەڕە، گەڕی یەکەم ئەمڕۆ 12/6/2022 بەڕێوەدەچێت، 19/6/2022 گەڕی دووەمی هەڵبژاردن دەکرێت، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەمجارەی فەرەنسا 48 ملیۆن کەس بەشداری مافی دەنگدانیان هەیە و 6 هەزار کاندید هەن بۆ بەدەسهێنانی 557 کورسی رکابەری دەکەن، هەر لایەنێک 289 کورسی بە دەست بێنێ دەبێتە زۆرینەی پەرلەمان.

پارتی ئیمانوێل ماکرۆن "کۆماری پێشکەوتن" لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ئیسنبیل "پێکەوە" بەشداری لە هەڵبژاردن دەکەن، کە 8 پارت و لایەن لەخۆ دەگرێت، بەگوێرەی پێشبینیەکان زۆرترین کورسی پەرلەمانی دەبەنەوە.

لایەنە رکابەرەکانی ماکرۆن، لەم هەڵبژاردنەدا بریتین لە : هاوپەیمانی راستڕەوەکان 4 پارت و لایەن پێکدێت، یەکێتی سۆسیالیسی گەل 8 پارت و لایەن لەخۆ دەگرێت، بەرەی نیشتمانی.

لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەرەنسا 24/4/2022، ئیمانوێل ماکرۆن، وەک 25مین سەرۆک، بۆ دووەم جار وەک سەرۆکی فەرەنسا هەڵبژێردرایەوە، لەم هەڵبژاردنەدا لایەنەکان رکابەری حزبەکەی ماکرۆن دەکەن، بۆ بە دەستهێنانی زۆرترین کورسی پەرلەمانی ئەو وڵاتە.