وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ژماره‌یه‌ك هەلی کار رادەگەیەنێت

 دامه‌زراندنه‌كه‌ به‌پێی شوێنی جوگرافی له‌ هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك ده‌بێت
دامەزراندن
دامەزراندن

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، بڕیاردراوه‌ (49) فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست بۆ چه‌ند پسپۆرییه‌ك دابمه‌زرێنێت.

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌، دەرچووانی کۆمپیوتەر و ئای تی و زمانی ئینگلیزی و ئامار و کارگێری و ژمێریاری و یاسایی داده‌مه‌زرێنن، له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی فه‌رمانه‌به‌ری خزمەتگوزاری پاککەرەوە – بەردەست – شوفێری به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى (49) فەرمانبەر بە شێوەی گرێبەست داده‌مه‌زرێنێت بۆ ئەم پسپۆریانەى کە لە خوارەوە دیارى کراوە لەو فەرمانگانەی بەرامبەریان دیاری کراوە:

1ــ بۆ دەرچووانی کۆمپیوتەر و ئای تی و زمانی ئینگلیزی و ئامار و کارگێری و ژمێریاری و یاسایی کلیك لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی لە 12/6/2022 تاکو کۆتایى دەوامى فەرمى رۆژى 19/6/2022. كلیك بكه‌

2ــ بۆ فەرمانبەری خزمەتگوزاری پاککەرەوە – بەردەست – شوفێری تکایە کلیک لەسەر ئەم لینکەی خوارەوە بکەن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئه‌لیکترۆنی له‌ 12/6/2022 تاکو کۆتایى دەوامى فەرمى رۆژى 19/6/2022. كلیك بكه‌

3ــ لەکاتی هەبوونی هەر گیروگرفتێك لە پڕکردنەوەی فۆرمەکان لە لینکەکانی سەرەوە تکایە پەیوەندی بە ژمارەی تەلەفۆنی 07507058572 بکەن لە رێگەی راستەوخۆ یان وەتسئەپ و  ڤایبەر بكه‌ن، کێشەکە چارەسەر دەکرێت.

4ــ ئەگەر بڕوانامە لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەدەست هێنرابێت؛ پێویستە یەکسانکردنی بڕوانامەی بۆکرابێت لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

5ــ هەر هاووڵاتییەك مافی هەیە یەک جار فۆرمەکانی سەرەوە پڕبکاتەوە، ئەوەی زیاتر لەیەک فۆرم پڕبکاتەوە مافی دەفەوتێت.

6ــ لە کاتی دەرچوونی ناوەکان بۆ دامەزراندن بە پێی خاڵ، لیژنەیەکی پسپۆر چاوپێکەوتن لەگەڵ داواکار دەکات بۆ هەڵسەنگاندن و زانینی ئاستی شارەزایی و توانای فەرمابەر و لیژنە بڕیار لەسەر دامەزراندنی دەدات.

7ــ فەرمانبەر دادەمەزرێت لە یەکێك لەم فەرمانگانەی خوارەوە بە پێی شوێنی جوگرافی:

-  بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان

-  بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی هەولێر

-  بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی سلێمانی

-  بەڕێوەبەرایەتی کۆمپانیاکانی دهۆک

 دامه‌زراندنه‌كه‌ به‌پێی شوێنی جوگرافی له‌ هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك ده‌بێت
دامه‌زراندنه‌كه‌ به‌پێی شوێنی جوگرافی له‌ هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك ده‌بێت