پرۆژەی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە هەولێر جێبەجێ دەكرێت

زیاتر لە 308 ملیۆن دینار بۆ پرۆژەکە دابین کراوە
پرۆژەی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی ژین لە هەولێر
پرۆژەی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی ژین لە هەولێر

K24 - هەولێر:

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، بە زیاتر لە 308 ملیۆن دینار پرۆژەی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی ژین لە هەولێر جێبەجێ دەكرێت.

بە گوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، تیمەكانی شارەوانیی دارەتوو سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر بە گوژمەی 308،780،000 سێسەد و هەشت ملیۆن و حەوتسەد و هەشتا هەزار دینار، پرۆژەی دروستكردنی چەند شەقامێك و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی ژین جێبەجێ دەكەن.

پرۆژەی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی ژین لە هەولێر
پرۆژەی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی ژین لە هەولێر

ئاماژە بەوەش دراوە، پرۆژەكە لە ڕێكەوتی 5/9/2021 دەست بە جێبەجێكردنی كراوە و بڕیارە لە رێكەوتی 1/7/2022 سەرجەم قۆناغەكانی تەواو بكرێت و بكەوێتە خزمەت هاووڵاتییانەوە.  

پرۆژەی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی ژین لە هەولێر
پرۆژەی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی ژین لە هەولێر

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەم پرۆژەیە پێكهاتووە لە ڕاخستنی تێكەڵە و ڕاخستنی بەردی شكاو و دانانی قالبی كێربستۆن، هەروەها چەند شەقامێكیش كێشەی ئاوەڕۆیان هەبوو، ئەوانیش چارەسەر دەكرێن، لەگەڵ دروستكردنی شەقامێكی 20 مەتری و ئاوەڕۆی لوولەیی.

پرۆژەی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی ژین لە هەولێر
پرۆژەی دروستكردنی شەقام و ئاوەڕۆی لوولەیی لە گەڕەكی ژین لە هەولێر

سەبارەت بە بودجەی پرۆژەکە وەزارەتی شارەوانی ئاشکرای کرد، کە گوژمەی پرۆژەكە لەسەر تەمویلی پارێزگای هەولێرە و ئێستا بە ڕێژەی 80٪ی تەواو كراوە و بڕیارە لە سەرەتای مانگی داهاتوودا تەواوی قۆناغەكانی تەواو بكرێن.