شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی خۆڵبارین به‌ڕێوه‌یه

K24 - هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی خۆڵبارین به‌ڕێوه‌یه و هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی گشتیی كه‌شناسی، پێشبینی ده‌كرێت رۆژی دووشه‌ممه شه‌پۆڵێكی خۆبارین ته‌واوی عێراق بگرێته‌وه، پله‌ی گه‌رماش له هه‌رێمی كوردستان و ناوه‌ڕاستی عێراق نزم ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له باشووری عێراق پله‌ی گه‌رما به‌راورد به ئه‌مڕۆ، چه‌ند پله‌یه‌ك به‌رزده‌بێته‌وه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، رۆژی سێشممه خۆڵبارینه‌كه كه‌متر ده‌بێته‌وه و پله‌ی گه‌رماش به‌رزده‌بێته‌وه، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان پله‌ی گه‌رما گۆڕانكاری به‌سه‌ردا نایه‌ت.