سزادراوێك لە چاکسازی سلێمانی گیانی لەدەستدا

یەکێک بووە لەوانەی کە تۆمتبار بووە بە ئەنجامدانی تەقینەوەکەی بەردەم سلێمانی پاڵاس لە ساڵی 2006
خانەی چاکسازی گەوران - سلێمانی
خانەی چاکسازی گەوران - سلێمانی

K24 - سلێمانی:

ئەمڕۆ یەکشەممە 12ـی حوزەیرانی 2022، سزادراوێك لە زیندانی چاکسازی سلێمانی بەهۆی وەستانی گورچیلەکانی گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەک لە زیندانی چاکسازی سلێمانی بە کوردستان24 راگەیاند بەیانی ئەمڕۆ زیندانییەک بەهۆی وەستانی هەردوو گورچیلەی گیانی لەدەستدا.

ئاماژەی بەوەشدا، پاش تەواو کردنی رێکارە پزیشکیەکان و وەرگرتنی راپۆرتی پزیشک تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و ڕادەستی کەس و کارەکەی کراوەتەوە.

ئەو زیندانییە یەکێک بووە لەوانەی کە تۆمتبار بووە بە ئەنجامدانی تەقینەوەکەی بەردەم سلێمانی پاڵاس لە ساڵی 2006.