نوێترین مهرجی زیدان بۆ وهرگرتنی راهێنهرایهتی پاریس سانجێرمان

زینەدین زیدان مەرجی بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی پاریس سانجێرمانی وڵاتەکەی ئاشکرا دەکات.
ماڵپەری گۆڵی جیهانی بڵاویکردووەتەوە، زینەدین زیدان راهێنەری فەرەنسی لەگەڵ کارگێری یانەی پاریس سانجێرمانی وڵاتەکەی گەیشتووەتەوە رێکەوتن و بۆ ماوەی سێ وەرزی داهاتوو لە شوێنی ماوریسیۆ پۆچێتینیۆ دەبێتە راهێنەری شازادەکان، بە مەرجێک ئەگەر بێتو بۆ مۆندیالی قەتەر لەلایەن فێدراسیۆنی تۆپی پێ وڵاتەکەی داوای لێکرا ببێتە شوێنگرەوەی دیدیێ دێشامب، رێگری لێنەکرێت و رێگەی پێ بدەن لە مۆندیالی داهاتوو ببێتە راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی.
زیدان لە دوای وازهێنانی لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، لەو کاتەوە راهێنەرایەتی هیچ یانەیەکی نەکردووە، پێشتر 3 نازناوی چامپیۆنزلیگی لهسهریهك بۆ ریال مهدرید بهدهستهێناوه و به ئامانجی یهكهمین بردنهوهی نازناوی چامپیۆنزلیگ بۆ پاریس داواكراوه.