هێزه‌كانی توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكیان له دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه ده‌ستپێكرد
K24- هه‌ولێر:
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنێكی له دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له ویلایه‌تی مووش له رۆژهه‌ڵاتی توركیا "باكووری كوردستان" راگه‌یاند.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا، 587 پۆلیس جه‌ندرمه له‌و كرده سه‌ربازییه‌دا به‌شدارن و كرده سه‌ربازییه‌كه له چوارچێوه‌ی كرده ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی "گه‌مارۆدانی ئه‌ره‌ن – 16"ـدان، كه تایبه‌ت به كۆتاییهێنان "به تیرۆریستان له ناوخۆی توركیا" رایگه‌یاندووه.
له كانوونی دووه‌می ساڵی 2021ـه‌وه وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا ده‌ستی به زنجیره‌یه‌ك كرده‌ی سه‌ربازیی به ناوی "ئه‌ره‌ن" له دژی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" كرد.
ناونانی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه به ناوی "ئه‌ره‌ن" ئاماژه‌یه بۆ ناوی "ئه‌ره‌ن بولبول" ئه‌و گه‌نجه‌ی توركیا، كه ده‌گوترێت له 11ی ئاب/ ئۆگه‌ستسی 2017 له‌لایه‌ن چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه كوژراوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، پێشبینی ده‌كرێت له كاتێكی نزیكدا توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكی فراوانی سه‌ربازی له رۆژئاوای كوردستان له دژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده" ده‌ستپێبكات.
H.B