سەرۆک بارزانی و موقتەدا سەدر لە ڕێی تەلەفۆنەوە بارودۆخی سیاسیی عێراقیان تاوتوێ کرد

هەردوولا بارودۆخی عێراق و دوا پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیان تاوتوێکرد
سه‌رۆك بارزانی و سه‌ماحه‌تی موقته‌دا سه‌در
سه‌رۆك بارزانی و سه‌ماحه‌تی موقته‌دا سه‌در

K24 – هەولێر:

رۆژی (یەکشەممە 12ـی حوزەیرانی 2022) سەماحەتی سەید موقتەدا سەدر لە رێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆک مەسعود بارزانی کرد.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا هەردوولا بارودۆخی عێراق و دوا پێشهاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیان تاوتوێکرد.