كۆبوونهوهی چوارچێوەى هەماهەنگی لە ماڵى عامرى بۆ سبهی دواخرا
K24 – هەولێر:
هێز و لایەنەکانی چوارچێوەى هەماهەنگی، سبهی کۆبوونەوەیەکی بە پەلە رێکخستووە لهبارهی پێشهاتە نوێیەکانی سەر گۆڕەپانی سیاسى عێراق ئهنجام دهدهن.
کۆبوونەوەکە، لە ماڵى سەرۆکی هاوپەیمانییەکە، هادی ئەلعامرى بهڕێوه دهچێت.
ئەو کۆبوونەوەیە، دوای ئەوە دێت، ئێوارەى ئەمڕۆ محەمەد حەلبووسى، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داواکارى دەستلەکارکێشانەوەى نوێنەرانی سەر بە رەوتی سەدری واژوو کرد.
دوێنێ موقتەدا سەدر، رێبەرى رەوتی سەدر، داوای لە نوێنەرانی رەوتەکەى کرد، نامەی دەستلەکارکێشانەوە بنووسن.
ئەمڕۆ زیاتر لە 70 نوێنەرى رەوتی سەدر، نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەش کرد و سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش داواکارییەکەى واژوو کردن.