سه‌در زۆربه‌ی دام و ده‌زگاكانی تایبه‌ت به ره‌وته‌كه‌ی داخست
K24 – هەولێر:
دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ره‌وتی سه‌در له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و نیشاندانی ره‌زامه‌ندی محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، موقته‌دا سه‌در زۆربه‌ی دام و ده‌زگاكانی سه‌ر به ره‌وته‌كه‌ی خۆی داخست.
له راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی ئاماژه به‌وه كراوه، به گوێره‌ی رێنماییه‌كانی موقته‌دا سه‌در، بڕیاردرا زۆربه‌ی دام و ده‌زگاكانی ره‌وته‌كه دابخرێن جیا له‌مانه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: ده‌زگای (مه‌رقه‌د)ـی پیرۆز
دووه‌م: نووسینگه‌ی (ئه‌لشه‌هید)
سێیه‌م: نووسینگه‌ی تایبه‌ت
چواره‌م: ده‌سته‌ی شوێنه‌وار
پێنجه‌م: پڕۆژه‌ی (بونیان مه‌رسووس)
شه‌شه‌م: مۆزه‌خانه‌ی (شه‌هید)
نووسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌در ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ته‌نیا ئه‌و 6 ده‌زگایه ده‌توانن له كاره‌كانیاندا به‌رده‌وام بن.