لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ كاراكردنه‌وه‌ی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن كۆده‌بنه‌وه‌

"کۆبوونەوەکە درێژەپێدەری کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانە"
کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان.. ئه‌رشیڤ
کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان.. ئه‌رشیڤ

K24 - هه‌ولێر:

دەزگای هەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لەبارەی هەڵبژاردن و کاراکردنەوەی کۆمیسیۆن بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ لە سەرۆکایەتی هەرێم کۆدەبنەوە.

خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە کوردستان24ی راگه‌یاند، ئەمڕۆ دووشەممە (13ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022) دەزگای هەڵبژاردنی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لە سەرۆکایەتی هەرێم کۆدەبنەوە، بۆ تاوتوێکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و پرسی کاراکردنەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژردنەکان.

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی گوتیشی: کۆبوونەوەکە درێژەپێدەری کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانە لەبارەی پرسەکە.

هەفتەی رابردووش لایەنە سیاسییەکان لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەمان پرس کۆبوونەوە.