جەعفەر سەدر لە کاندیبوونی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق کشایەوە

"ئێستا کاتی کشانەوە و داوای لێبوردن کردنە"
محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر سه‌در، لە کاندیبوونی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق کشایەوە
محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر سه‌در، لە کاندیبوونی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق کشایەوە

K24 - هه‌ولێر:

جەعفەر سەدر لە کاندیبوونی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق کشایەوە و رایگەیاند، ئێستا کاتی کشانەوە و داوای لێبوردن کردنە.

محەمەد جەعفەر سەدر، کاندیدی هاوپەیمانی رزگارکردنی نیشتمان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دوای قبووڵکردنی دەست لەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر لەلایەن سەرۆکی پەرلەمان، لە تویتێکدا رایگەیاند، لەسەر داوای موقتەدا سەدر کاندیدبوونم قبووڵکرد، وەک پشتیوانییەک بۆ پرۆژە چاکسازییە نیشتمانییەکەی، بەڵام ئێستا کاتی ئەوەیە داوای لێبوردن بکەم و کشانەوەم رابگەیەنم. سوپاسی هاوپەیمانی رزگاری نیشتمانیشی کرد بۆ متمانەیان پێی.

لای خۆیەوە حاکم زاملی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەیامێکی ئاراستەی موقتەدا سەدر کرد و دوای قبووڵکردنی دەستلەکارکێشانەوەیان رایگەیاند، تۆ باشتر بەرژەوەندییەکان دەزانیت و قبووڵکردنی دەستلەکارکێشانەوەشمان بۆ رزگارکردنی خەڵکی عێراقە لەم کێشانە.