له رووداوێكی هاتووچۆدا 19 كه‌س ده‌بنه قوربانی
K24 – هه‌ولێر
19 كه‌س به‌هۆی رووداوێكی هاتووچۆ له ئێران گیانیان له‌ده‌ستدا و 33 سه‌رنیشینی تریش برینداربوونه. رووداوه‌كه به‌هۆی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی پاسێك بۆ ناو گه‌لی بووه له پارێزگای فارس له باشووری ئێران.
به‌رپرسی رێكخراوه‌ی یارمه‌تیدان له ئێران رایگه‌یاند 19 سه‌رنشینی پاسه‌كه گیانیان له ده‌ستداوه و 33 تریش برینداربوونه. 16 كه‌س له شوێنی رووداوه‌كه گیانیان له‌ده‌ستدابوو و سێ تریش له نه‌خۆشخانه گیانیان له‌ده‌ستداوه، رووداوه‌كه كاتژمێر 1.20 شه‌وی رابردوو روویداوه و تیمێكی 15 كه‌سی بۆ شوێنه‌كه نێردراوه
مورته‌زا سه‌لیمی هه‌روه‌ها وتی له رووداوێكی تردا پاسێك له رێگه‌ی نێوان شیراز و قائیمه تووشی ئاگركه‌وتنه‌وه بووه كه هیچ زیانێكی گیانی به‌دواوه نه‌بووه.