‎شوانێك له‌ سنووری شارۆچكه‌ی داقووق له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ رفێنرا

شوانه‌كه‌ خەڵكی ناوچەی زەرگەی سنووری خورماتووە و بۆشوانكاری هاتووه‌تە ناوچه‌كه‌
داقووق
داقووق

K24 - كەركووك:

‎داعش لە سنووری گوندی حەفتەغاری باشووری شارۆچكەی داقوق شوانێكی بەرەو شوێنێكی نادیار رفاند و تا ئێستا چاره‌نووسی دیار نییه‌.

‎شاهێدحاڵێك له‌ گوندەكە بە كوردستان24ی راگەیاند، شوانەكە ناوی "سەید كەریم سەید محەمەد"ـە و خەڵكی ناوچەی زەرگەی سنووری خورماتووە و عه‌ره‌به‌، بۆشوانكاری هاتووه‌تە حەفتەغار.

تا ئێستا هێزه‌ ئه‌مه‌نییه‌كانی عێراق هیچ زانیارییه‌كانیان له‌ باره‌ی ئه‌و شوانه‌ عه‌ره‌به‌ی خورماتوو ئاشكرا نه‌كردووه‌، كه‌ له‌ گوندی حەفتەغار رفێنراوه‌، كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشووری شارۆچكەی داقوقه‌ و 30 كیلۆمه‌تر له‌ سه‌نته‌ری ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ دووره‌.

‎بارودۆخی ئەمنیی سنووری ماددەی 140 لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری 2017 و كشانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە خراپە و بەردەوام داعش هێرش و پەلاماری هاووڵاتیان و هێزە ئەمنییەكان دەدات، بەوهۆیەشەوە تاكو ئێستا چەندین گوندی كوردنشین چۆڵكراون.