به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره: داوا له هاووڵاتیان ده‌كه‌ین پاره‌ی خۆیان به‌هه‌ده‌ر نه‌ده‌ن
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مساڵ به‌ده‌ل حه‌ج نییه و داوای له هاووڵاتیان كرد، پاره‌كانیان به‌هه‌ده‌ر نه‌ده‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان هاتووه: ئاگاداری هه‌موو هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ ئه‌مساڵ نه‌كه‌ونه داوی به‌دل حه‌ج، واته حه‌جكردن له جیاتی كه‌سێك له سعودیه زۆر ئه‌سته‌مه.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پێشتریش له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ردوام دووپاتیان كردووه‌ته‌وه، كه به‌ده‌ل حه‌ج نه‌ك ته‌نیا له هه‌رێمی كوردستان، ته‌نانه‌ت له سعودیه‌ش بۆ ئه‌مساڵ زۆر ئه‌سته‌مه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره روونیكرده‌وه، له پێناو پارێزگاریكردن له به‌هه‌ده‌رچوونی پاره‌ی هاووڵاتیان، داوا له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كراوه، به هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ریكلام بۆ به‌ده‌ل حه‌ج بكرێت، به پێچه‌وانه‌وه له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی رۆشنبیرییه‌وه رێكاریی یاساییان به‌رامبه‌ر ده‌گرێته‌به‌ر.
جه‌ختیش له‌وه ده‌كاته‌وه، هۆشداری ده‌ده‌نه هه‌موو ئه‌و كه‌س و كۆمپانیانه‌ی كه پاره‌یان بۆ به‌ده‌ل حه‌ج له هاووڵاتیان وه‌رگرتووه، پاره‌كانیان بۆ بگڕێننه‌وه و به پێچه‌وانه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره رێكاریی یاسایی توند به‌رامبه‌ریان ده‌گرێته‌به‌ر.
روونیشكرده‌وه، ئه‌و كۆمپانیانه‌ی ئه‌مساڵیش ناویان بۆ حه‌ج ده‌رچووه، له‌كاتی ئاشكرابوونی هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ریان، له پرۆسه‌ی حه‌ج و عومڕه دوورده‌خرێنه‌وه.