پێداچوونەوە بە لیستی ناوی زیندانییە ساسییەكان بەردەوامە

ھێشتا حكوومەت وەڵامی نووسراوی قۆناغەكانی دیكەی پێداچوونەوەی نەداوەتەوە
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/40a76a75-e938-424c-a78e-6e97b0a49996/zindan.ism/manifest

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی زیندانییە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان خەریكی پاككردنەوەی دوازدەمین قۆناغی ناوی ئەو كەسانەن كە لە سەردەمی ڕژێمی بەعسدا زیندانی كراون، لە كاتێكدا ھێشتا نووسراوی قۆناغەكانی 9 و 10 و 11 لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە وەڵام نەدراونەتەوە، جگە لەوەی چەندین جار زیندانیانی سیاسی لە بەشێكی شارەكانی كوردستان بەمەبەستی گەیشتن بە مافەكانیان خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە.