سه‌رۆكی حكومه‌ت وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌

مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌كات
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی به‌سه‌ركرده‌وه
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی به‌سه‌ركرده‌وه

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (13ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022) وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی به‌سه‌ركرده‌وه‌.

دوێنێش سه‌رۆكی حكومه‌ی هه‌رێمی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و نیشته‌جێكردنی به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌گه‌ڵ دانا عه‌بدولكه‌ریم، وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ كۆبووه‌وه‌ و گوته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و ده‌ستخۆشی له‌ وه‌زاره‌ت كرد، بۆ ئه‌و كار و پڕۆژانه‌ی تا ئێستا وێڕای هه‌موو قه‌یرانه‌كان جێبه‌جێكراون.

پێشتریش مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری به‌سه‌ركردووه‌ته‌وه‌.