هالاند: له منداڵییهوه به درێژایی ژیانم هاندهری مان سیتی بوومه
یانەی مانچێستەر سیتی بەفەرمی گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند هێرشبەری ٢١ ساڵانی بۆرووسیا دۆرتمۆندی راگەیاند، دوای ئهوهی مان سیتی توانی نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی هالاندی بداته دۆرتمۆند کە ٧٥ ملیۆن یۆرۆ بوو.
٢٢ ساڵ لەمەوبەر ئالفی هالاند باوکی هالاند گرێبەستەکەی لەگەڵ مان سیتی واژۆ کردبوو بۆ ماوەی سێ ساڵ لە ریزەکانی ئەو یانەیە یاریی کرد، دوای ٢٢ ساڵ لە هەمان رۆژدا هالاند هاوشێوەی باوکی پەیوەندی بە ریزەکانی یانە ئینگلیزییەکەوە کرد.
هالاند لە ساڵی ٢٠١٩ لە رێدبول ساڵزبێرگی نەمساییەوە پەیوەندی بە ریزەکانی بۆرووسیا دۆرتمۆند کرد و لە ٦٧ یاریدا ٦٢ گۆڵی بە درێسی زەردەوالەکان کرد و لە یەکەم لێدوانی لەکاتی ناساندنی بە میدیاکان، هالاند گوتی: من لە منداڵییەوە بە درێژایی ژیانم هاندەری مانچێستەر سیتی بووم.
هالاند: به درێژایی ژیانم هاندهری مان سیتی بوومه
دوای ئهوهی هالاند واژۆی لهسهر گرێبهستهكهی مان سیتی كرد، له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا گوتی: ئەمڕۆ بۆ من و ماڵباتەکەم رۆژی شانازیکردنە، من لە منداڵییەوە بەردەوام حەزم دەکرد سەیری یارییەکانی مانچێستەر سیتی بکەم، من هەر لە ئینگلتەرا لەدایکبووم و هەر لێرەش گەورە بووم، بەردەوام لەگەڵ باوکم دەچووم بۆ سەیرکردنی یارییەکان و بە درێژایی ساڵانی رابردوو هەمیشە سەیری یارییەکانی یانەکەم دەکرد و لە منداڵییەوە بە درێژایی ژیانم هاندەری مان سیتی بووم.
هالاند گوتیشی: لە مان سیتی دەرفەتی گۆڵکردن زۆر دەڕەخسێنرێت و ئەمەش بۆ من زۆر باش و نایاب دەبێت، چەندان یاریزانی جیهانی لە یانەکە هەن و گواردیۆلاش یەکێکە لە مەزنترین راهێنەرەکانی جیهان، پێموایە هاوکارم دەبێت بۆ ئەوەی ئامانجەکانم بهێنمەدی، پێش ئەوەی گرێبەستەکەم واژۆ بکەم کەمێک قسەم لەگەڵ گواردیۆلا کرد، دڵنیام دەتوانم لەژێر سەرپەرشتی پیپ زیاتر گەشە بکەم.
هالاند دهشڵێت: من پێموایە شوێنێکی گونجاوم هەڵبژاردووە، من دەمەوێت نازناوەکان بەدەست بهێنم و گۆڵ بکەم و زیاتر بەرەو پێشەوە بچم پێموایە لەم یانەیە دەتوانم هەموو ئەمانە بکەم، کاتێک لە پشووەکانماندا ریاز مەحرەزم بینی پێی گوتم وەرە مان سیتی، پێموایە مافی خۆی بوو وابڵێت، جگه لهوهش باوکم هۆکاری سەرەکی بوو بۆ ئەوەی من مان سیتی هەڵبژێرم، من وا هەست دەکەم ئێستا لە ماڵی خۆمم.