بە فەرمانی مەسرور بارزانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵ لە ئیدارە سەربەخۆکان دەکرێنەوە

لەسەر میلاکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەڕێوەبەرایەتی گشتییه‌كان لە ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و زاخۆ و راپەرین دەکرێنەوە
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

K24 - هه‌ولێر:

فەرمانگەى میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوکاڵ لە ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و زاخۆ و راپەرین دەکرێنەوە.

فەرمانگەى میدیا و زانیاری ئاشكرای كرد، لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کەرتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی ھاووڵاتیان و ئاسانکاری و راپەراندنی ئیش و کارەکانی ھاووڵاتیان، لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیارێكی گرنگی ده‌ركرد.

روونیشكرده‌وه‌، بۆ زیاتر گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشتوكاڵ لە ئیدارە سەربەخۆکانی سۆران و زاخۆ و راپەرین، لەسەر میلاکی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەکرێنەوە.

بڕیاره‌كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ (13ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022) مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، كه‌ له‌گه‌ڵ بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو كۆبووه‌وه‌.

546554
435435
4343