فوئاد حوسێن: په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و تاران قۆناغی بێده‌نگی تێپه‌ڕاند

K24- هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌باره‌ی ده‌ستوه‌ردانی به‌رپرسانی ئێرانی بۆ كاروباری ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و تاران قۆناغی بێده‌نگی تێپه‌ڕاند.
دكتۆر فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، گوتاره‌كانی به‌غدا به‌رامبه‌ر تاران گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتووه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق راشیگه‌یاند، سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كاریگه‌ریی هیچ وڵاتێكی به‌سه‌ردا نییه.
پێشتریش حوسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاندبوو، سه‌قامگیری عێراق و ئێران به‌نده به سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌دا.
مێژووی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و ئێران به چه‌ندین ئاست و قۆناغدا تێپه‌ڕیووه، هه‌میشه تاران له‌رێگه و كه‌ناڵی جیاوازه‌وه هه‌وڵده‌دات هه‌ژموونی خۆی به‌سه‌ر به‌غدادا بسه‌پێنێ.
قۆناغی هه‌شت ساڵه‌ی جه‌نگی عێراق - ئێران، هه‌روه‌ها رووداوه‌كانی دوای كه‌وتنی حزبی به‌عس و هه‌وڵدانی ئێران بۆ ده‌ستوه‌ردان له‌كاروباری عێراق، ئاماژه‌ن بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموونی تاران به‌سه‌ر به‌غدا.
له قۆناغی ئێستادا حكومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له هه‌وڵدان به‌و لینكه‌ی تاران ده‌یه‌وێت له رێگه‌یه‌وه بگات به عێراق، بیپچڕێنن، به‌تایبه‌ت له رێگه‌ی میلیشیاكانه‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا تاران به‌رده‌وام داوا ده‌كات هێزه بیانییه‌كانی عێراق بكشێنه‌وه، به‌تایبه‌ت سوپای هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا، كه هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له عێراقدا.