ره‌شنووسی پڕۆژه یاسای توندوتیژی دژ به ئافره‌تان و خێزان تاوتوێكرا
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی كوردستان ئاشكرای ده‌كات، بۆ تاوتوێكردنی ره‌شنووسی پڕۆژه یاسای توندوتیژی دژ به ئافره‌تان و خێزان، لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافه‌كانی ئافره‌ت له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه.
په‌رله‌مانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، دوای ئه‌نجامدانی چه‌ندین کۆبوونەوەی لێژنەی داكۆكیكردن له مافی ئافره‌ت، لەگەڵ لایەنە جێبەجێکارە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی هەرێم، ئەنجوومەنی دادوەری و نوێنەرانی سەرۆکایەتیی هەرێم بۆ وه‌رگرتنی سه‌رنجیان له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای توندوتیژی دژ بە ئافرەت و خێزان، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ـی حوزه‌یران / یۆنیۆی 2022 د. رێواز فائق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، له‌گه‌ڵ لێژنەكه کۆبووەوە.
هه‌روه‌ها په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاووتوێی سەرنج و تێبینییەکانی لیژنه‌ی داكۆكیكردن له مافی ئافره‌ت له‌بارەی رەشنووسی راپۆرتی یەکەمی پڕۆژه یاسای توندوتیژی دژ بە ئافرەت و خێزان كرا.
بڕیاردرا ڕاپۆرتەکە هەر ئەمڕۆ ئامادەبکرێ و ئاراستەی سەرۆکایەتیی په‌رله‌مان و لێژنەی كاروبارى یاسایی بکرێت بۆ کاری پێوست.