پاش 20 ساڵ وێنەی زیندانیانی گوانتامۆ بڵاودەکرێتەوە

ساتی گواستنەوەیان بۆ ناو بەندینخانەکە ببینە
زیندانیانی گوانتانامۆ
زیندانیانی گوانتانامۆ

K24 - هەولێر:

پاش 20 ساڵ وێنەی ساتی گواستنەوەی زیندانیانی گوانتانامۆ بۆ ناو بەندینخانەکە بڵاودەکرێتەوە.

زیندانیانی گوانتانامۆ
زیندانیانی گوانتانامۆ

وێبسایتی "نیو یۆرک تایمس" وێنەی زیندانیەکانی بڵاوکردەوە کە بە کەلەپچەکراوی و بەشێکیان بە چاو بەستراوی دەبردرێنە بەندینخانەی گوانتانامۆوە، بەڵام ناسنامەی هیچ یەکێک لە سەربازەکان ئاشکرا نەکرا.

زیندانیانی گوانتانامۆ
زیندانیانی گوانتانامۆ

ئاماژە بەوەش دراوە، یەکەم وێنەی دزەپێکراوی بەندینخانەکە ساڵی 2011 بوو کە لەلایەن وێبسایتی ویکلیکسەوە بڵاوکرایەوە.

گوانتانامۆ
گوانتانامۆ

لە ساڵی 2002، بە فەرمانی جۆرج بووش، سەرۆکی ئەوکاتەی ئەمەریکا، نزیکەی 780 پیاو و گەنج بۆ گوانتانامۆ گواسترانەوە و زیندانیکراوەکان بە "خراپترینی خراپترینەکان" وەسف دەکران، بەڵام دواتر تەنیا 35 زیندانی مانەوە و دواتریش ژمارەیان کەمتر کرایەوە.

زیندانیانی گوانتانامۆ
زیندانیانی گوانتانامۆ

ئەو بەندینخانەیە له 23 شوباتی 1903 له ‌سه‌رده‌می (تیۆدۆر ڕۆزفێڵت)ی 26ـە‌مین سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا دامه‌زرا. دەکەوێتە دوورگه‌ی گوانتانامۆ له باشوری خۆرهه‌ڵاتی کوبا و  نزیکەی 144 کیلۆمەتر لە فلۆریداوە دوورە و لەلایەن ئەمەریکاوە بەڕێوەدەبرێت.

زیندانیانی گوانتانامۆ
زیندانیانی گوانتانامۆ
زیندانیانی گوانتانامۆ
زیندانیانی گوانتانامۆ
زیندانیانی گوانتانامۆ
زیندانیانی گوانتانامۆ
زیندانیانی گوانتانامۆ
زیندانیانی گوانتانامۆ