خوشكی تارقی به‌قاڵ ورده‌كاری رووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دادگای ده‌خاته‌ڕوو
K24- سلێمانی:
خوشكێكی تارقی به‌قاڵ، ورده‌كاری له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی دادگای سلێمانی ده‌خاته‌ڕوه‌و، كه دوای دروستبوونی ده‌مه‌قاڵی له‌ناو دادگا له‌لایه‌ن هێزێكی ئه‌منییه‌وه په‌لاماردران و رووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه بوونه‌وه.
ئه‌و خوشكه‌ی تارقی به‌قاڵ له لێدوانێكدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن گوتی: ده‌مه‌وێت ئه‌و ئه‌ندامه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان كه ئه‌مڕۆ په‌لاماری ئێمه‌یدا، بێته به‌رده‌مم.
هه‌روه‌ها گوتی، دوای ئه‌و رووداوه ئێمه 8 خوشك له‌گه‌ڵ دایكمان راگیراین، به‌و پاساوه‌ی كه ئێمه گرژیمان دروستكردووه، به‌ڵام وه‌ك جه‌ختیكرده‌وه، "گرژییه‌كه له‌لایه‌ن ئه‌و ئه‌ندامه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه دروستكرا و ئێمه هیچمان نه‌كردبوو بۆ ئه‌وه‌ی په‌لامارمان بدات".
وه‌ك ئاماژه‌شی پێدا، "ئه‌و ئه‌ندامه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له‌دواوه په‌لاماری داوه و ئاگادر نه‌بووه و ده‌ستی به قژییه‌وه گرتووه، به‌ڵام هه‌ندێك له ئاماده‌بووان ناوبژیوانییان كرد و لێیانی دوورخستووه‌ته‌وه".
داواشی له به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و سلێمانی كرد، بكوژانی تارقی براكه‌ی به سزایه‌كی دادپه‌روه‌رانه بگه‌یه‌ندرێن و گوتی: ماوه‌ی 4 ساڵه سزای له‌سێداره‌دان بۆ بكوژانی براكه‌ی ده‌رچووه، به‌ڵام تائێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه.
سه‌باره‌ت به‌و زانیارییه‌ش كه باس له‌وه ده‌كات، گوایا سزای تاوانبارانی كه‌یسی كوشتنی براكه‌ی له له‌سێداره‌دانه‌وه بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی گۆڕاوه، دووپاتیكرده‌وه، "سزای ئه‌و سێ تاوانبارانه نه‌گۆڕاوه و پێویسته جێبه‌جێ بكرێت".
دوای ئه‌وه‌ی له ناو دادگای سلێمانی شه‌ڕ و پێكداهه‌ڵپژان له نێوان كه‌سوكاری تارقی به‌قاڵ و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی ئه‌منیی درووست بوو و گرته‌ی ڤیدیۆیی رووداوه‌كه بڵاوبووه‌وه، به‌ڕێوبه‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، رایگه‌یاند، ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی بووه‌ته هۆی درووستبوونی ئاڵۆزییه‌كه راگیراوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، هه‌ریه‌ك له دایك و هه‌شت خوشكی تارقی به‌قاڵ له‌لایه‌ن دادوه‌ره‌وه بڕیاری راگرتنیان بۆ ده‌ركراوه و دواتر ئازاد كراون.
له‌و باره‌یه‌وه، یه‌كێك له خوشكه‌كانی تارقی به‌قاڵ رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (13ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022)، له دانیشتنی دادگادا پێداچوونەوە بۆ سزای ئەو کەسانە کراوە، کە هۆی کوشتنی تارقی بەقاڵ، سزای زیندانی هه‌تاهه‌تاییان بۆ ده‌ركرابوو.
وتیشی: ئێمه ناڕازی بووین لە بڕیارەکە، لەکاتی دانیشتنی دادگادا دەنگە دەنگ درووستبوو و چەند کارمەندێکی ئه‌منی، کە لەناو دادگادا بوون، هێرشیانکردووەتەوە سەرمان.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له پۆستێكدا، كه له په‌یجی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكرده‌وه، رایگه‌یاند، دوای بینینی تۆماری ڤیدیۆیی رووداوەکە هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ هەموو سەرپێچیکارانی دەستگیرکرد.
تارقی بەقاڵ ناوی تەواوی "تاریق رۆستەم"ە و لە (کانوونی یەکەم/ یه‌نایری 2018) بە ئۆتۆمبیلەکەیەوە بێسەروشوێن بوو، دوای چەند مانگێک تەرمەکەی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە گەڕەکی قورەلەیسی سلێمانی، لەگەڵ تەرمی گەنجێکی دیکەدا دۆزرایەوە، کە لە لایەن باندێکی سێ کەسییەوە کوژرابوون.
رۆژی (27ی ئاب/ ئۆگستی 2019) دادگای سلێمانی بڕیاری دا هەر سێ تۆمەتبارەکە بە زیندانیکردنی هەتا هەتایی سزابدرێن، ئەمڕۆش پێداچوونەوە بە سزاکانیاندا کراوە و ئەو گرژییە دروستبووە.
دوای درووستبوونی گرژییه‌كه و بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ئه‌و رووداوه، كه تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت چه‌ند كه‌سێك، كه جلوبه‌رگی هێزه ئه‌منییه‌كانیان پۆشیوه به ده‌ست و چه‌پۆك له چه‌ند ئافره‌تێك ده‌ده‌ن، كه خوشك و دایكی تارقی به‌قاڵن، له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه، هاتووه: به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر رووداوه‌كه پێكهێنا، به‌فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌ر ئه‌و ئه‌فسه‌ره راگیرا، كه بووبووه هۆی دروستكردنی ئاڵۆزی له‌ناو هۆڵی دادگادا و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێكهێنرا.
H.B