یەکەم گەشتی رەوانەکردنی پەنابەرانی بەریتانیا بۆ رواندا راگیرا
K24 - هەولێر:
سەرەڕای پلانی به‌ریتانیا بۆ ناردنی په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران بۆ رواندا و بڕیاری پشتیوانیی دادگا له‌وباره‌یه‌وه، ئەمڕۆ سێشەممە 14ـی حوزەیرانی 2022، یەکەم گەشتی ئاسمانی ناردنەوەی پەنابەران بۆ رواندا راگیرا و ئەنجامنەدرا.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی فرانس پرێس، فڕۆکەیەکی تایبەت بڕیار بوو ئەمڕۆ لە یەکێک لە فڕۆکەخانەکانی لەندەنەوە ژمارەیەک پەنابەر بگوازێتەوە بۆ کیگالی لە رواندا، ئەمەش دوای ئەوەی دادوەرەکانی بەریتانیا تانەیان لە بڕیاری دیپۆرتکردنەوەکان رەتکردەوە.
پاش ئەوەی سه‌دان خۆپیشانده‌ر له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیادا كۆببوونه‌وه، داوایان كرد كۆتایی به پلانه‌كه بهێنرێت و یه‌كه‌م گه‌شتی ئاسمانیی كه بڕیار بوو ئەمڕۆ ئه‌نجامبدرێت، هەڵبوەشێندرێتەوە.
بە گوێرەی رێکخراوی "Care4Calais"، لەو فڕۆکەیەدا 31 پەنابەر هەبوون کە تا ئێستا تکتی 23 لەوان هەڵوەشاوەتەوە.
ئەو رێکخراوە ئاماژەی بەوەشدا، لەناو دیپۆرتکراوەکاندا پەنابەری ئەلبانی، عێراقی، ئێرانی و سووری هەبوون.
خۆپیشانده‌ران لافیته‌گه‌لێكیان به‌رزكردبوویه‌وه كه لێیان نووسرابوو، "نه‌خێر بۆ گه‌شته ئاسمانییه‌كان"، "رێگه به مانه‌وه‌یان بده‌ن"، "هیچ كه‌س نایاسایی نییه" و به‌رده‌وام درووشمیان له دژی وه‌زیری ناوخۆی به‌ریتانیا، پریتی پاتڵ ده‌گوته‌وه.
له‌و گوتارانه‌شدا كه له میانی خۆپیشاندانه‌كه‌دا پێشكه‌شكران، ئاماژه به‌وه كرا، ره‌وانه‌كردنی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ران بۆ رواندا پێشێلی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌كات و دژی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
هەفتەی رابردوو، دادگای بەریتانیا داوایەکی بەرگریکارانی مافەکانی مرۆڤی رەتکردەوە، کە بۆ رێگری لە گەشتێکی ئاسمانی بۆ گواستنەوەی پەنابەران، پێشکەشی دادگا کرابوو.
چالاکوانان بەرگریی لەوە دەکەن، پلانەکەی حکومەت سەلامەت نییە و وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیاش بانگەشەی ئەوەی کرد، ئەم سیاسەتەی پەیڕەوی دەکەن رێگری لە خەڵک دەکات واز لە گەشتی مەترسیداری بە رێگەی کەشتی بھێنن.