60 ملیار دینار بۆ تەواوکردنی رێگه‌ی کەلار - دەربەندیخان تەرخان دەکرێت

پڕۆژه‌كه‌ زوو ته‌واو ده‌كرێت
جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌یه‌ك.. ئه‌رشیڤ
جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌یه‌ك.. ئه‌رشیڤ

K24 - هه‌ولێر:

لەسەر داواکاری وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، سەرۆکی حکومەت رەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی بڕی (60) ملیار دینار دەربڕی بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی رێگه‌ی کەلار-دەربەندیخان.

بە فەرمانی سەرۆکی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران نووسراوی ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووری کردووە و تێیدا رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر تەرخانکردنی بڕی (60) ملیار دینار بە مەبەستی جێبەجێکردنی دروستکردنی رێگه‌ی کەلار - دەربەندیخان.

فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن داوایكردووه‌، پڕۆژەی رێگه‌ی (کەلار- دەربەندیخان) زوو تەواو بكرێت، لەو سۆنگەیەوە لەماوەی تەمەنی ئەم کابینەیەدا حەوت جار بەشێوەیەکی مەیدانی ئەم پرۆژەیە و پرۆژەکانی وەزارەتی لە سنوورەکە بەسەر کردوەتەوە، لە چۆنێتی بەڕێوەچونی پڕۆژەکانی کۆڵیوەتەوە و بەدواداچونی بۆ کردوە، لەپێناو خزمەتکردن بە هاووڵاتیان و دابینکردنی رێگایەکی سەلامەت بۆیان.