ئه‌ردۆغان: به‌ره‌ی نوسره تیرۆریست نییه
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك كۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ره‌خنه له سیاسه‌تی تیرۆری ئه‌وروپا ده‌گرێت و به دووڕوویی تۆمه‌تباری ده‌كات.
ئه‌ردۆغان له وته‌یه‌كدا بۆ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی رایگه‌یاند: "ئه‌گه‌ر په‌یه‌ده دژی داعش شه‌ڕ ده‌كات، ئه‌وا به‌ره‌ی نوسره‌ش به دڵ و گیان دژی داعش ده‌جه‌نگێت، بۆ پێی ده‌ڵێن تیرۆرست"؟
سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌روه‌ها پێداگری له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕ له دژی په‌كه‌كه كرد و رایگه‌یاند له‌سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیان و وه‌ك سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی سه‌ركه‌وتوو ده‌بین.
له به‌شیكی تری قسه‌كانیدا، هێڕشی توندی كرده سه‌ر جه‌ماعه‌تی گوله‌ن، كه به ده‌وڵه‌تی پارالێل ناسراوه و وتی له ژێر چه‌تری خیانه‌تدا ده‌ره‌نجامه‌كه‌مان ئاشكرابوون، هه‌ر ئه‌وانه‌ی كه سه‌رده‌مانێك له ته‌واوی ناوچه‌كانی توركیا خاوه‌ن به‌هێزترین و گه‌وره‌ترین رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بوون و له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌وڵه‌تی پارالێل كاریان ده‌كرد، پاش ئاشكرابوونی خه‌یانه‌ته‌كانیان وه‌ك كۆشكێك له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵوه‌شاون.