چوامینی: مباپێ داوای لێكردم نه‌چمه‌ ریال مه‌درید

چوامینی له‌گه‌ڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز
چوامینی له‌گه‌ڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز

بە ئامادەبوونی فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی ریال مەدرید یاریزانی فەرەنسی ئۆرێلین چوامینی بە فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئیسپانیەکە واژۆ کرد و ئەم ناوەڕاستکارەی پێشووی مۆناکۆ تاکو ساڵی 2028 درێسی شاهانەکان دەپۆشێت.

دوای واژۆکردنی گرێبەستەکەش یاریزانەکە و سەرۆکی ریال مەدرید چەند وێنەیەکی بیرەوەرییان گرت و ئەم یاریزانە فەڕەنسیە لەگەڵ ریال مەدرید درێسی ژمارە 18 دەپۆشێت.

ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی ئەم یاریزانە 22 ساڵانەیە رکابەرییەکی بەهێزی پاریس سانجێرمانی کرد کە بە یەکێک ناوەڕاستکارە باشەکانی جیهان دادەنرێت و دەبیتە دووەمین یاریزان لە گواستنەوەکانی هاوینە پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات.

ریال مەدرید ئاشکرای نەکردووە کە بەهای گرێبەستەکە چەندە، بەڵام بە پێی سەرچاوەکان نرخی گرێبەستەکە دەگاتە 105 ملیۆن دۆلار.

چوامینی: هاتوومه‌ته‌ باشترین یانه‌ی جیهان

چوامینی یاریزانی نوێی ریال مه‌درید له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: زۆر خۆشحاڵم کە لێرەم بۆ دەستپێکردنی تاقیکردنەوەیەکی نوێ لە کاروانی وەرزشیم، ئێستا هاتوومه‌ته‌ باشترین یانەی جیهانە، بەڕاستی زۆر دڵخۆشم، زۆر کار دەکەم بۆ ئەوەی یارمەتی یانەکە بدەم لەپێناو بردنەوەی نازناوی زیاتر، سوپاسی سەرۆک و بریکارەکەم و خێزانەکەم دەکەم. سڵاو لە ڕیاڵ مەدرید!"

چوامینی ده‌شڵێت: ئەوکاتەی زانیم ریال مەدرید گرنگیم پێدەدات تەنانەت بۆ یەک خولەکیش بیرم نەکردەوە و ئەم یانەیەم هەڵبژارد، من بە بەختم کە لەگەڵ بێنزێما یاریی دەکەم و ئەو باشترین یانەی جیهانە، مباپێ دەیزانی کە مۆناکۆ جێدەهێڵم و حەزی دەکرد بچمە پاریس سانجێرمان، بەڵام ئەو تێگەیشتنی بۆ من هەبوو، ئەو دڵخۆشە بۆ من، بەڕاستی من تامەزرۆم بۆ ئەوەی لەگەڵ باشترین یانەی جیهان دەست بە مەشق و راهێنان بکەم.

چوامینی گوتیشی: پێویست ناکات باسی نرخی واژۆی گرێبەستەکەم بکەم، هەوڵ دەدەم باشترین بم لە یاریگادا، نرخی یانەکان و بازاڕ، من هیچ گرنگی بە نرخەکان نادەم و باسیشی ناکەم.

چوامینی ده‌شڵێت: من حه‌زم له‌ ژماره‌ 8ـه‌، زۆرترین یاریم به‌و ژماره‌یه‌ كردووه‌، به‌ڵام له‌ ریال مه‌درید ژماره‌ 8 هی تۆنی کرووسه‌، دواجار ژمارە ١٨م هەڵبژارد چونکە هاوشێوەی ژمارە هەشتە.

چوامینی له‌گه‌ڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز و دایك و باوكی و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی
چوامینی له‌گه‌ڵ فلۆرێنتینۆ پێرێز و دایك و باوكی و به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی