وڵاتێك رۆژانه یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ده‌ست ده‌دات

K24 - هه‌ولێر:
وه‌زیری نه‌وتی لیبیا ئاشكرای كرد، به‌هۆی داخستنی كێڵگه نه‌وتییه‌كان، وڵاته‌كه‌ی رۆژانه به‌رهه‌می یه‌ك ملیۆن به‌رمیل له‌ده‌ست ده‌دات.
محه‌مه‌د عۆن، وه‌زیری نه‌وتی لیبیا بۆ سایتی ( ئۆیڵ پرێس) رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی رۆژانه 1.1 ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ده‌ست ده‌دات، هۆكاره‌كه‌ی بۆ داخستنی كێڵگه‌ی (ئه‌لشه‌راره) ده‌گه‌ڕیته‌وه، كه گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی نه‌وتیی لیبیایه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سایتی (ئۆیڵ پرێس)، گرووپه چه‌كداره‌كانی رۆژهه‌ڵاتی لیبیا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان له ناوچه‌كه راگرتووه، له‌نێویاندا سوپای نیشتمانی لیبی به سه‌رۆكایه‌تی (خه‌لیفه خه‌فته‌ر).
ئه‌و سایته راشیگه‌یاند، دوو سیاسی دیاری لیبیا كێبڕكێیانه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌م وڵاته، بریتین له عه‌بدولحه‌مید ده‌بیبه و فه‌تحی باشاغا، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌وانه‌ی كیڵگه‌كانیان داخستووه، سه‌ر به گرووپی باشاغان.
هه‌روه‌ها وه‌زیری نه‌وتی لیبیا گوتیشی، به گوێره‌ی ئاماره‌كان، ته‌نیا چه‌ند كێڵگه‌یه‌كی بچووك نه‌وت به‌رهه‌م دێنن، به‌م واتایه‌ی ده‌توانین بڵێین لیبیا نه‌وت به‌رهه‌م ناهێنێت.
پێشتر لیبیا رۆژانه 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی به‌رهه‌م ده‌هێنا، له ئێستادا دوای داخستنی كێڵگه گه‌وره‌كانی ئه‌م وڵاته، نزیكه‌ی 100 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت.